کوردستانی

ئەمڕۆ وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەچێتە پەرلەمان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ وەزیری دارایی هەرێمی کوردستان دەچێتە پەرلەمان
ئەمڕۆ وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان دەچێتە پەرلەمان و روونکردنەوەیەک تایبەت بە مووچە و هاتنی 320 ملیارەکە لە بەغداوە دەدات.

سەرکۆ ئازاد گەڵالى، لە لێدوانێکدا بە مەودا میدیا راگەیاند "ئەمڕۆ، کاتژمێر، 10:30 خولەکى بەرەبەیان، ئاوات شێخ جەناب، وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان دێتە پەرلەمان و روونکردنەوەیەک تایبەت بە مووچە دەخاتەڕوو".

 ئەوەشی خستەڕوو "لە کۆبونەوەکەدا وەزیرى دارایی حکومەتى هەرێمى کوردستان، لەبارەیی گۆڕینی مووچەی مانگی نۆ بە مانگی چوار و هاتنی 320 ملیارەکە لە بەغداوە روونکردنەوەیەک دەدات".

ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم، بڕیارە رۆژی چوار شەممە خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوبکرێتەوە.

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە