کوردستانی

بڕی زیاتر لە 10 ملیار دینار بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخانکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕی زیاتر لە 10 ملیار دینار بۆ ئەم پرۆژەیە تەرخانکرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

بەمەبەستی دانانی بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەیشتە قەزای رانیەی ناوەندی سنوری ئیدارەی راپەڕین.

ئەمڕۆ سێشەممە 2020/10/13 کاتژمێر 11:00 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بەردی بناغەی پردی دەربەندی رانیەی دانا کە بە گوژمەی 10 ملیار و سێسەد ملیۆن دینار ئەنجام دەدرێت.

هاوکات ئەم پردە ئاسانکارییەکی زۆر بۆ هاتووچۆی هاوڵاتییانی دەڤەری راپەڕین دەکات  لە رووی بازرگانیشەوە یارمەتیدەرێکی باش دەبێت.

ک.ن

Qaiwan
Qaiwan