کوردستانی
یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان دڵنیایی لە بەردەوامیدان بە بایکۆت دەدەن
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرەڕایی گەیشتنی 320 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێمی کوردستان کە بڕیارە رۆژی چوارشەممە خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرەجەم وەزارەتەکان بڵاوبکرێتەوە یەكێتی مامۆستایانی کوردستان دڵنیایی لە بەردەوامیدان بە بایکۆتی پرۆسەی خوێندن دەدەن.
عەتا ئەحمەد، جێگری سەرۆكی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان بە مەدوا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک یەکێتیی مامۆستایان لەگەڵ ئەوە نین کە پرۆسەی خوێندن رابگرین و دەرگای خوێندن بە رووی خوێندکاراندا نەکەینەوە بەڵام بەداخەوە حکومەت و وەزارەت بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندن مامۆستا کە کاراکتەری سەرەکی پرۆسەکەیە پشتگوێی خستووە".
ئەوەشی خستەڕوو "بایکۆتی یەکێتی مامۆستایان تا وەڵامدانەوەی ئەو داواکاریانەی کە ناردوومانە بۆ وەزارەتی پەروەردە بەردەوام دەبێت و چەندین پێشنیازمان داوە بە وەزارەتی پەروەردەیی حکومەتی هەرێمی کوردستان چی بۆ شێوازی خوێندن چی بۆ پێداویستییەکانی پرۆسەی خوێندن بەڵام سەرجەم داواکارییەکانمان تا ئێستا وەڵام نەدراوەتەوە".
روونیشیکردەوە "بایکۆتی پرۆسەی خوێندن بە تەنها لە سنوری پارێزگای سلێمانیدا نییە و لە سنورەکانی دیکەش چەندین شوێن یان بایکۆتیان کردووە یان ئەوەی دەوامی تەواو ناکرێت".
ک.ن
ک.ن
بیروڕا



