کوردستانی
مەسرور بارزانی: هەموو هەوڵێکمان بۆ پێدانی مووچەیە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەمووان دڵنیا دەکەمەوە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ئەوە تەرخانکردووە کە بتوانین مووچە دابەشبکەین".
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "هەمووان دڵنیا دەکەمەوە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ئەوە تەرخانکردووە کە بتوانین مووچە دابەشبکەین".
مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە سەردانی بۆ دەربەندی رانیە لە سنوری ئیدارەی راپەڕین رایگەیاند "ئەو قه‌یرانانه‌ی کە دروستبوون، بارگرانییەکی زۆری بۆ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان هێنا، حکومەت تووشی قەیرانی دارایی هات، بەڵام هەمووان دڵنیا دەکەمەوە هەموو هەوڵی خۆمان بۆ ئەوە تەرخانکردووە کە بتوانین مووچە دابەشبکەین".
ئەوەشی خستەڕوو "جگە لەو پڕۆژەیە بە نیازن چەندین پرۆژەی تریش لە دەڤەری راپەڕین جێبەجێبکەین، هیچ حكومه‌تێك نایه‌وێت كه‌مته‌رخه‌م بێت له گه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری به هاونیشتمانیان و هاوڵاتییانی خۆی، سه‌ره‌ڕایی ئه‌وه‌ش هه‌موو هه‌وڵێكیان داوه نه‌هێڵین پرۆژه خزمه‌تگوزارییه‌كان بوه‌ستن".
ک.ن
ک.ن
بیروڕا



