کوردستانی

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆمەڵێک رێککاری نوێی دەرکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا کۆمەڵێک رێککاری نوێی دەرکرد
مەودا میدیا - کاروان نوری

ئەمڕۆ، لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەکانی پارێزگای سلێمانی بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، بۆ هەڵسەنگاندن و دانانی رێنمایی و رێککاری نوێ بۆ بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا، کۆبوونەوە.

لە راگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا  ئاماژەیان بۆ ئەوە کردووە "پێویستە حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندی دابینکردنی مووچە و بودجە و شایستە داراییەکانی دامەزراوە دەوڵەتیەکان بێت بەتایبەتی کەرتی تەندروستی و پەروەردەو هێزەکانی ناوخۆ و فەرمانگا خزمەتگوزارییەکان، بۆئەوەی بتوانن خزمەت بە هاووڵاتیان پێشکەش بکەن و بەرەنگاری کۆرۆنا ببنەوە".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "هەموو سەرۆکی یەکە کارگێڕییەکان و بەرپرس و بەڕێوەبەری فەرمانگاکانی دەوڵەت و کەرتی تایبەت راسپێردراون بە چاودێریکردن و بەدواداچوونی وردی پابەندبوونی تەواوی فەرمانبەر و کارمەندانی فەرمانگە و دامەزراوەکانیان بە رێنمایی و رێکارە خۆپارێزیی و تەندروستیەکانەوە".

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە