کوردستانی

سەبارەت بە بایکۆتی کارمەندی بانکەکان روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە بایکۆتی کارمەندی بانکەکان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - کاروان نوری 

سەبارەت بە بایکۆتکردنی هەندێک لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان روونکردنەوە دەدرێت، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانیەکانی سەر بە وەزارەتی داراییش دەڵێت "ئەو زانیاریانە دوورن لە راستییەوە"

 مەولود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانیەکانی سەر بە وەزارەتی دارایی لەلێدوانێكی تایبەتدا به مەودا میدیای راگەیاند "هەواڵی بایکۆتکردنی بەشێک لە بانکەکانی هەرێمی کوردستان دوورە لە راستییەوە و لەگەڵ بڵاوکردنەوەی خشتەی دابەشکردنی مووچە، سەرجەم بانکەکان پابەند دەبن بە دابەشکردنی مووچە لە کاتی خۆیدا".

سەبارەت بە ئەو دەنگۆیانەی کە باس لەوە دەکات هەندێک لە کارمەندانی بانکەکان دەوام ناکەن ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "دەوام نەکردنی ئەو کارمەندانە هیچ پەیووەندییەکی بە بایکۆتەوە نییە بەڵکو پەیوەندی بە رێنماییەکانی خۆپارێزی ڤایرۆسی کۆرۆناوە هەیە کە بەشێک لەوانە تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنان یان گومان لە تووشبوونیان دەکرێت، ئەگەر نا دەوامی ئاسایی لەسەرجەم بانکەکان بەردەوامی هەیە".

ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە