کوردستانی
وەزیری دارایی عیراق: ئەمڕۆ 320 ملیار دینارهكه دەگاتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
ئەندامێکی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق ئاشکرایکردووە، وەزیری دارایی عیراق پێی راگەیاندووین ئەمڕۆ 320 ملیارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.
هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عیراق لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردووەتەوە "لە کۆبونەوەی هاوبەشیی لیژنەی دارایی و وەزارەتی دارایی عیراق بەمەبەستی خستنە روویی پرۆژەیەکی تایبەت بە چاکسازی دارایی، وەزیری دارایی عیراق پێی راگەیاندین ئەمڕۆ 320 ملیارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان".
ئەمە لە کاتێکدایە لە ماوەی رابردوودا لێدوانی جیاواز سەبارەت بە ناردنی 320 ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان ئاشکراکرابوو، هەندێک لە سەرچاوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە پارەکە گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان.

بیروڕا