کوردستانی
یەکگرتوو سەبارەت بە راگرتنی مووچەی فەرمانبەران هەڵوێستی خۆی راگەیاند
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ سێشەممە ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان كۆبوونەوەیەكی بە ئامادەبوونی مامۆستا سەلاحەدین محەمەد بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان ئەنجامدا و تیایدا ئەو بڕیارەی حكومەت و وەزارەتی دارایی لەبارەی راگرتنی مووچەی پێنج مانگی ئەم ساڵ رەتدەكاتەوە.
لە راگەیەندراوێکەی ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان هاتووە "ئەمڕۆ سێشەممە 13/10/2020 ئەنجومەنی جێبەجێكردنی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان بەسەرپەرشتی ئەمینداری گشتی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان و ئامادەبوونی ئەندامانی ئەنجومەن كۆبونەوەی ئاسایی خۆی گرێدا، سەرەتا مامۆستا سەڵاحەدین محەمەد بەهادین لە وتەیەكدا تیشكی خستە سەر بارودۆخی هەرێمی كوردستان و عیراق و ناوچەكە و گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی خستەروو".
ئاماژە بەوەکراوە "لە كۆبونەوەكەدا وێرای تاوتوێكردنی كاروباری ناوخۆی حیزب ، ئەنجومەن هەڵوەستەی كرد لەسەر باری بژێوی هاوڵاتییان بە گشتی و مووچەخۆران بەتایبەتی كە بە دۆخێكی دژواردا تێدەپەڕێت بەهۆی دواكەوتنی مووچە بۆ ماوەی دوو مانگ ، سەرەڕای ئەوەش حكومەت رایگەیاندووە كە مووچەی پێنج مانگی ئەم ساڵی 2020 ی بەیەكجاری راگرتووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "ئەنجومەنی جێبەجێكردن ئەو بڕیارەی حكومەت و وەزارەتی دارایی رەتدەكاتەوە و بە بڕیارێكی نایاسایی و زێدەڕۆیی بۆ سەر مافی فەرمانبەران هەژمار دەكات، هەروەها كۆبونەوە جەختی كردەوە كە پێویستە حكومەت بەزووترین كات كێشەی مووچە چارەسەر بكات و مانگانە لە كاتی خۆیدا دابەشی بكات".
س.س
س.س
بیروڕا