کوردستانی

لیستی مووچە رادەگەیەندرێت و لەم رۆژەدا یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لیستی مووچە رادەگەیەندرێت و لەم رۆژەدا یەکەم وەزارەت مووچە وەردەگرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەی چوارشەممە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان لیستی دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بڵاودەکاتەوە، بەپێی ئەو بڕیارەی کە حکومەتی هەرێم داویەتی ئەم مووچەیەی دابەش دەکرێت مووچەی مانگی ئەیلولە بەهۆی ئەوەی هەرێم پابەند دەبێت بە خشتەی دابەشکردنی مووچەی حکومەتی عیراقەوە.

سەرچاوەیەکی تایبەت لە وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی چوارشەممە لیستی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە".

ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد "رۆژی پێنجشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت و یەکەم وەزارەتیش کە مووچە وەردەگرێت وەزارەتی تەندروستییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan