کوردستانی

بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەرگای بەشێک لە خوێندنگەکان دادەخرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەرگای بەشێک لە  خوێندنگەکان دادەخرێت
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لەسەرەتای مانگی تشرینی یەکەمدا دەرگای خوێندنگەکان بەڕووی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیدا کرایەوە دواتریش لە 10ی تشرینی یەکەمی 2020 دەوامی خوێندکارانی یەک و دوو بنەڕەتی دەستیپێکردەوە، بەڵام  تووشبوونی هەندێک مامۆستا و خوێندکاران گرفتی دروستکردووە لە بەشێک لە خوێندنگەکان.

ئەرسەلان مەلا ئەحمەد،بەڕێوەبەری قوتابخانەی دواناوەندی سۆرانی نمونەیی تێکەڵاو لە قەزای سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "لەدوای دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی خوێندکارانی پۆلی 12ی ئامادەیی، تەنها لەقوتابخانەکەی ئێمە  ژمارەیەک خوێندکار و مامۆستا تووشی کۆرۆنا بوون".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەمەش وایکردووە گرفت بۆ خوێندنی وانەکان دروستبکات، بۆیە بڕیارمانداوە ئەم چەند رۆژە خوێندن لە خوێندنگەکەمان دەوام رابگرین"، ئاشکراشی کرد "9 مامۆستا و ستافی ئیدارە و نزیکەی 15 بۆ 20 خوێندکار لە قوتابخانەکەمان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون".

هەروەها بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، لە بەشێک لە شار و شارۆچکەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بەهۆی زۆری رێژەی تووشبوونی خوێندکاران و مامۆستایان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چەند قوتابخانەیەک دەوامیان راگرتووە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە