کوردستانی

سێ تۆمەتبار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران

مەودا میدیا - سلێمانی |


سێ تۆمەتبار بە مادەی هۆشبەرەوە دەستگیرکران
مەودا میدیا-

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی سێ تۆمەتباری راگەیاند بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر، هەروەها دەستیشیان بەسەر بڕێک لە مادەی هۆشبەردا گیراوە.

لە راگەیەندراوەکەی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی هاتووە "لە دوو ھەڵمەتی جیاجیادا ھێزەکانی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی سێ تۆمەتباریان بەبڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد، کە یەکێک لە تۆمەتبارەکان لەلایەن مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوان و بنکەی پۆلیسی ھەواری شارەوە بەناوی (ھ، م) بەبڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرا".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکە دانیشتووی قەزای سەیدسادقە و لە ئێستادا بەبڕیاری بەڕێز دادوەر و بەپێی ماددەی 14ی مادە ھۆشبەرەکان راگیراوە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "لەلایەکی دیکەوەو لەھەڵمەتێکی دیکەدا مەفرەزەکانی بەشی پۆلیسی نەھێشتنی تاوانی سلێمانی دوو تۆمەتباریان بەبڕێک مادەی ھۆشبەرەوە دەستگیرکرد، لە ئێستادا ھەردوو تۆمەتبار (ش،أ) و (س، م) کە دانیشتوی شاری سلێمانین بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 14ی مادە ھۆشبەرەکان راگیراون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە