کوردستانی
بە سەرپەرشتی وەزیری ناوخۆ لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆدەبێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بڕیارە سبەینێ بە سەرپەرشتی زیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ کە تایبەتە بە رەوشی ئێستای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.
بڕیارە سبەینێ بە سەرپەرشتی زیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆبێتەوە بەمەبەستی تاوتوێکردنی چەند پرسێکی گرنگ کە تایبەتە بە رەوشی ئێستای کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان.
فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە "بڕیارە سبەینێ چوارشەممە کاتژمێر 10:30 خولەکی بەیانی بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای کۆرۆنا کۆبێتەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "کۆبوونەوەکە لە دیوانی وەزارەتی ناوخۆ بەێوەدەچێت بۆ تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەسەندنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگەکانی ھەرێمی کوردستان".
س.س
س.س
بیروڕا



