کوردستانی
وەزیری تەندروستی لەبارەى رەوشی کۆرۆنا و پڕۆسەى خوێندن راپۆرتێک پێشکەش دەکات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راپۆرتێك لەبارەی رەوشی ئێستای کۆرۆنا و دواین گۆڕانکارییەکان و رێککار و ستراتیژیەتی نوێ بخاتەڕوو.
بڕیارە ئەمڕۆ وەزیری تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان راپۆرتێك لەبارەی رەوشی ئێستای کۆرۆنا و دواین گۆڕانکارییەکان و رێککار و ستراتیژیەتی نوێ بخاتەڕوو.
ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی ھەرێمی كوردستان رایگەیاندووە "ئەمڕۆ چوارشەممە 14/10/2020 وەزیری تەندروستی راپۆرتی وەزارەتی تەندروستی سەبارەت بە رەوشی ئێستای کۆرۆنا و دواین گۆڕانکارییەکان و رێککار و ستراتیژیەتی نوێ بە گشتی و بۆ قوتابخانەکان و زانکۆ پێشکەش دەکات".
هاوکات بڕیارە ئەمڕۆ بە سەرپەرشتی رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆببێتەوە.
ک.ن
ک.ن
بیروڕا



