کوردستانی
320 ملیارەکەی بەغدا گەیشتە هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا - کاروان نوری
وەزارەتی دارایی عیراق رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی (320) ملیار دینارەکەی هەرێمی کوردستان دەربڕی و بڕیاریشە ئەمڕۆ خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاوبکرێتەوە.
بە گوێرەى نوسراوێکی وەزارەتی دارایی عیراق کە دەست مەودا میدیا کەوتووە، رەزامەندی دراوە لەسەر خەرجکردنی بڕی (320) ملیار دینار بۆ خەرجکردنی مووچەی مانگی نۆی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.

هاوکات سەرچاوەیەک لە وەزارەتى دارایى و ئابوریى حکومەتى هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە "ئەمڕۆ خشتەی دابەشکردنی مووچەی سەرجەم وەزارەتەکان بڵاودەکرێتەوە و لە سبەینێوە دەست بە دابەشکردنى مووچە دەکرێت".
ک.ن

ک.ن
بیروڕا