کوردستانی

شێوازی نوێی دروستکردنی مزگەوت راگەیاندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


شێوازی نوێی دروستکردنی مزگەوت راگەیاندرا
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینیی هەرێمی کوردستان شێوازی نوێی دروستکردنی مزگەوتی راگەیاند کە زیاتر لە 30 کۆمپانیا تێیدا بەشدارییان کردبوو.

نەبەز ئیسماعیل، وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجامی پێشبڕکێی دیزاینی نوێی مزگەوت بە مۆرکی کوردەواری راگەیەندرا کە 30 کۆمپانیا تێیدا بەشدارییان کردبوو، لەلایەن لیژنەی پسپۆڕەوە سێ لە کۆمپانیاکان دەستنیشانکران بۆ بەده‌ستهێنانی خەڵاتی یەکەم و دووەم و سێیەم، لەلایەن وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیشەوە خەڵات کران".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوکەسەی دەیەوێت مزگەوت دروستبکات دەبێت شوێنەکە لەسەر نەخشەی شارەوانی شوێنی مزگەوت بێت، ئەو کەسەشی مزگەوت دروست دەکات دەبێت پارەی کاشی لەبەردەستدا بێت و بە دۆکیۆمێنت بیسەلمێنێت".

ئەمە لە کاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان پێنج هەزار و 560 مزگەوت هەیە، کە لە سێ هەزار و 174 مزگەوت گوتاری هەینییان تێدا دەخوێندرێتەوە.

 

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە