کوردستانی

لە بارەی پرۆسەی خوێندنەوە بڕیاردرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە بارەی پرۆسەی خوێندنەوە بڕیاردرا
مەودا میدیا – کاروان نوری

دوای ئەوەی ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبووەوە بڕیاردرا، تا کاتی کۆبوونەوەی داهاتووی لیژنەی باڵای کۆرۆنا ناوەندەکانی خوێندن بەردەوام دەبن لە دەوامکردن.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "خوێندن بە هەمان ئەم شێوازەی ئێستا بەردەوام دەبێت و لە بەرواری 1-11-2020 لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا کۆبوونەوەیەکی دیکە ئەنجام دەدات و بڕیارێکی نوێ لە بارەی پرۆسەکەوە دەدەت".

ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستی‌ لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە.

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

غاز وەکو مۆرانەی عیراق

لەلایەن سۆزان حەمەتاتە