کوردستانی
سەبارەت بە دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
سەبارەت بە نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما و دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان قایمقامی قەزای پێنجوێن رایگەیاند "تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان نییە"
زانا رهحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرەڕایی هاتنی وەرزی زستان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان نییە و نازانرێت کەی دەتوانین نەوت بەسەر ماڵاندا دابەش بکەین".
ئەوەشی خستەڕوو "بە نوسراوی فەرمی داوامان کردووە بۆ ئەوەی بتوانین بە تایبەت لەو ناوچانەی کە ناوچەی شاخاوین نەوت دابەش بکرێت، بەڵام تا ئێستا هیچ وەڵامێکمان بۆ نەگەڕاوەتەوە و نازانرێت ئەمساڵ نەوت دابەش دەکرێت یان نا".
سەبارەت بە نرخی نەوت لە بازاڕەکاندا ئاماژەی بۆ ئەوە کرد "دیاریکردنی نرخی نەوت بە جێگیری کارێکی قورسە لە ئێستاشدا لە نێوان 105 بۆ 120 هەزاردایە"، هاوکات رۆژ بە رۆژ پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە و چاوەڕوانیش دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا پلەکانی گەرما زیاتر نزمببنەوە.