کوردستانی

جارێکی دیکە نرخی مریشک دابەزینی بەخۆیەوە بینی

مەودا میدیا - سلێمانی |


جارێکی دیکە نرخی مریشک دابەزینی بەخۆیەوە بینی
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

جارێکی دیکە نرخی مریشک لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان دابەزینی بەخۆیەوە بینی، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانیش رایدەگەیەنێت  ئەم دابەزینە زیانی بە خاوەن کێڵگەکان گەیاندووە.

نازم عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "جارێکی دیکە نرخی مریشک بەشێوەیەکی بەرچاو لەناو کێڵگە پەلەوەرییەکان دابەزیەوە، ئەمەش زیانێکی زۆر بە خاوەن کێڵگەکان گەیاندووە".

ئاماژەی بەوەشکرد "نرخی مریشک لە کێڵگەکان بە هەزار و 850 دینارە لە کاتێکدا بۆ خاوەن کێڵگەکان زیاتر لە دوو هەزار دینار دەکەوێت، هەروەها نرخی عەلەفیش 30 بۆ 40 دۆلار گران بووە و بۆ هەر هێلکەیەکی تروکاندنیش 15 سەنت گومرگی خراوەتەسەر، ئەمەش وایکردووە نرخی مریشک زۆر بکەوێت لەسەر خاوەن کێڵگەکان".

نازم عەبدوڵڵا باسی لەوەشکرد "حکومەتی هەرێمی کوردستان هیچ پلانێکی نییە بۆ کێڵگە پەلەوەرییەکان، هەروەها داواشمان کردووە کە حکومەت نرخی مریشک دیاری بکات، بەڵام حکومەتی هەرێم هیچ وەڵامێکی نییە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan