کوردستانی

قەیوان گروپ تۆمەتی میدیاکان رەتدەکاتەوە و سکاڵا تۆمار دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


قەیوان گروپ تۆمەتی میدیاکان رەتدەکاتەوە و سکاڵا تۆمار دەکات
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ژمارەیەک لە میدیا عرەبی و عێراقی و کوردییەکان راپۆرتێکیان لەسەر چالاکییەکانی کۆمپانیای قەیوان لە بواری نەوت بڵاوکردەوە، کۆمپانیاکە سەرجەم تۆمەتەکان رەتدەکاتەوە و رێکاری یاسایی دەگرێتەبەر بەرانبەر ئەو میدیایانە.

‌فاخر  طيب حسن، به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی کۆمپانیاکانی قه‌یوان رایگەیاند "ھه‌ندێك میدیا هەواڵێکی هەڵبەستراویان لەسەر کۆمپانیاکەمان بڵاوکردۆتەوە ، ئێمه‌ سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵانه‌ ره‌تده‌كه‌ینه‌وه‌و داوای یاساییش لەسەر‌‌ ئەو کەناڵە و هەموو ئەو وێبسایت و کەناڵانەی کە هەواڵەکەشیان گواستووەتەوە تۆمار دەکەین".

ناوبراو وتی "ئێمه‌ كۆمپانیایه‌كی گه‌وره‌ین به‌دڵنیایه‌وه‌ ئەو لایەنانەی کە مونافەسەی شەریفانەی ئێمەیان پێناکرێت، ئەوا به‌وشێوه‌یه‌ ده‌یانه‌وێت زیان به‌ كۆمپانیاكه‌مان بگه‌یه‌نن".

وتیشی "هەموو ئه‌و دۆسیه‌یانەی کە گوایە‌ له‌سەر کۆمپانیاکەمان باس دەکرێت لەکاتی خۆیدا بە دواداچوونی بۆکراوە و بێبەریبوونی قەیوان ب  بە بەڵگە لەو بوختانانە سەلمەنراوە وەک لە هاوپەچدا دەیانخەینەڕوو، ئەو هەواڵە سه‌رله‌به‌ری ناڕاست و چه‌واشه‌كارییه‌ و دواى مەئیوس بوونی ئەو لایەنانە لە هەوڵەکانی تریان ئەم هه‌ڵمه‌تەیان‌ بردووه‌ته‌ ناو میدیاوه".‌ 

به‌ڕێوه‌به‌ری جێبه‌جێكاری گروپی قه‌یوان جه‌ختده‌كاته‌وه‌ له‌وه‌ی "سه‌رجه‌م به‌ڵگه‌نامه‌ یاساییه‌كانیان بۆ مامه‌ڵه‌ی نه‌وت ئاماده‌ و به‌رده‌سته‌"، ده‌شڵێت "ملمان له‌ موو باریكتره‌ ئه‌گه‌ر هه‌ركارێكی نایاسایمان كردبێت"، هەروەها دووپاتیشی دەکاتەوە کە ئه‌وان سكاڵای یاسایی له‌سه‌ر ئه‌و لایه‌نانه‌ تۆمار ده‌كه‌ن كه‌ به‌بێ به‌ڵگه‌ ناوی كۆمپانیاكه‌یان ده‌زڕێنن.

گروپی كۆمپانیاكانی قه‌یوان له‌ساڵی 1990 دامه‌زراوه‌ و له‌بواره‌ جیاوازه‌كانی وه‌به‌رهێنان نه‌وت  و چه‌ندین بواری دیكه‌ كار ده‌كات و باره‌گای سه‌ره‌كی له‌شاری سلێمانییه‌، دیارترین پرۆژه‌ی قه‌یوان له‌مساڵدا ده‌ستپێكردنی پرۆژه‌ی ستراتیژی شه‌قامی 100 مه‌تری شاری سلێمانییه‌، كه‌ ده‌بێته‌ یه‌كێك له‌پرۆژه‌ گرنگه‌كانی سلێمانی.

س.س
Qaiwan
Qaiwan