کوردستانی

پرۆژەیەکی گرنگ لە چەند رۆژی داهاتوودا بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


پرۆژەیەکی گرنگ لە چەند رۆژی داهاتوودا بەڕووی هاوڵاتییاندا دەکرێتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

پرۆژەی ئۆتۆبانی هەولێر - دهۆک کە یەکێکە لە پرۆژە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ماوەیی چەند رۆژی داهاتوودا بە رووی هاوڵاتییان و شۆفێراندا دەکرێتەوە، هەروەها بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆکیش بە گرنگییەوە باسی پرۆژەکە دەکات.

خەدیجە محەمەد، بەڕێوەبەری رێگەوبانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "پرۆژەی ئۆتۆبانی هەولێر - دهۆک لە چەند رۆژی داهاتوودا سەرجەم کارەکانی تەواو دەبێت، هەروەها كۆمپانیای كاڤین و گروپی جێبەجێكار لە 17ی تشرینی یەکەمی 2020 پرۆژەکە رادەست دەكات و دواتر لە رێوڕەسمێكدا بە رووی ھاوڵاتییاندا دەكرێتەوە و بە كردنەوەشی رێگەی نێوان ھەردوو پارێزگای ھەولێر و دھۆک زۆر كورت دەبێتەوە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەم رێگەیە جێگرەوەیە بۆ رێگەی کەڵەک - بەردەڕەش کە بە رێگەی مردن ناسراوە بەهۆی ئەوەی قەرەبەڵغیەکی زۆری لەسەرە، بەڵام بە کردنەوەی ئۆتۆبانی هەولێر - دهۆک ئەو قەرەبەڵغیە کەم دەبێتەوە و هاتوچۆی ئەو رێگەیە خۆشتر دەبێت".

س.س
Qaiwan
Qaiwan