کوردستانی

گرنگی دەروازە سنوورییەکان هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق کۆدەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


گرنگی دەروازە سنوورییەکان هەردوو حکومەتی هەرێم و عیراق کۆدەکاتەوە
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

سبەینێ کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق بەڕێوەدەچێت بە ئامادەبوونی هەردوو وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق و بەڕێوەبەرانی گشتی.

قارەمان جەوهەر، بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە مەودا میدیای راگەیاند "سبەی پێنجشەممە کاتژمێر 10:30ی خولەکی بەیانی لە هۆڵی مامۆستا سەعد کۆبوونەوەی هەردوو وەزارەتی پلاندانانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی عیراق بەڕێوەدەچێت".

 بەرپرسی راگەیاندنی وەزارەتی پلاندانان ئاماژەی بەوەشکرد "دارا رەشید، وەزیری پلاندانانی حکومەتی هەرێم و خالید بتال نەجم، وەزیری پلاندانانی عیراق و بەڕێوەبەرانی گشتی ئامادەی کۆبوونەوەکە دەبن".

لەبارەی تەوەری کۆبوونەوەکە قارەمان جەوهەر وتی "لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ  دەکرێت دەربارەی کاری کۆمپانیاکانی پشکنین لە دەروازە سنوورییەکان، هەروەها بابەتێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تاوتوێ کردنی سەرژمێرییە لە عیراق و باسکردنی چەند پرسێکی دیکەی گرنگی نێوان هەردوو لا".

س.س
Qaiwan
Qaiwan