کوردستانی
بەهۆی تایەی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان لە كاتی تێكردنی هەوا لە تایەی ئۆتۆمبێلێك دوکاندارێک گیانلەدەستدەدات بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەکەوە.
پۆلیسی گەرمیان رایدەگەیەنێت لە گوندی ساڵح ئاغای سەر بە ناحیەی قۆرەتوو لە ئیدارەی گەرمیان لە كاتی تێكردنی هەوا لە تایەی ئۆتۆمبێلێك دوکاندارێک گیانلەدەستدەدات بەهۆی تەقینی تایەی ئۆتۆمبێلەکەوە.
مقەدەم عەلی جەمال قەدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند" ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لە گوندی ساڵح ئاغا سەر بەناحیەی قۆرەتوو لەكاتی پەنجەریكردن و تێكردنی تایەی ئۆتۆمبێلێك بە دوكاندارێكی رۆنگۆڕدا دەتەقێتەوە و پاش گەیاندنی بە بەشی فریاكەوتنی شەهید هەژار لە كەلار گیانی لەدەستدا".
ئاماژەی بەوەشکرد " ئەو هاوڵاتییە لەنەتەوەی عەرەبە و بەناوی (عەمار كامل مەنصور) لەدایكبووی ساڵی 1971ە، هەروەها لە ئێستادا بە مەبەستی توێكاری تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری كەلار كراوە".
س.س
س.س