کوردستانی

ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ و سبەی مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
 مەودا میدیا - کاروان نوری 

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە (15-10-2020)، وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان بە لێبڕینی (18٪)ەوە مووچەی وەزارەتی تەندروستی دابەشدەکات.

ئەمە لە کاتێکدایە کە سبەینێ، مووچەی (دیوان و لیواکانی پێشمەرگە، یەکەکانی 70 و 80، وەزارەتی ناوخۆ، فەرماندەیی پێشمەرگەی زێرەڤانی و بەرگریی و فریاکەوتن، لیوای نەوت و وەزارەتی دارایی) دابەشدەکرێت.

لە ئەمساڵدا، حکومەتی ھەرێم تەنیا سێ موچەی دابەشکردووە، کە دوو موچەیان بە لێبڕینی 21%ەوە بووە و دابەشکردنی موچەی مانگی ئەیلولیش بە لێبڕینی 18%‏ەوە دەبێت.

ک.ن
 

Qaiwan
Qaiwan