کوردستانی
سەبارەت بە گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان سلێمانی و تاران روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
دوای ئەوەی دوێنێ، لیژنەی باڵای رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بۆ تاوتوێکردنی رەوشی تەندروستی لە ھەرێمی کوردستان و تەشەنەکردنی پەتای کۆرۆنا و رەوشی پرۆسەی خوێندنە لە قوتابخانە و زانکۆ و پەیمانگاکانی ھەرێمی کوردستان کۆبووەوە، چەند بڕیارێکیان دەرکرد.

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند "گەشتەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و وڵاتانی دراوسێ بە جێبەجێکردنی رێککارە تەندروستییەکانەوە دەستپێدەکاتەوە و لە ماوەکانی ئایندەدا بڕیاریش لەسەر گەشتی ئاسمانی نێوان سلێمانی و تارانیش دەدرێت".
هاوکات تایەر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەستپێکردنەوەی گەشتەکانی نێوان فرۆکەخانەی سلێمانی و تاران نییە و ئەو بڕیارەی کە دراوە تەنها رێگەی وشکانی دەگرێتەوە و نازانرێت کەی گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەستپێدەکاتەوە".