کوردستانی
100 ملیۆن لیتر نەوتی سپی دیکە رەوانەی هەرێمی کوردستان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا - کاروان نوری
حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاریدا بە سێ بەشی یەک لە دوای یەک، بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر زیاد بکات.
حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاریدا بە سێ بەشی یەک لە دوای یەک، بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر زیاد بکات.
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە پەڕەی فەرمی خۆی بڵاویکردووەتەوە " دوای ئەوەی شەوی رابردوو، لەگەڵ وەزیرانی پلاندانان و کۆچ و کۆچبەرانی حکومەتی عیراق کۆبوونەوە، حکومەتی فیدڕاڵی بڕیاریدا بڕی نەوتی تەرخانکراو بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان لە 50 ملیۆن لیترەوە بۆ 150 ملیۆن لیتر زیاد بکات".
ئەوەشی روونکردووەتەوە "ئەو بڕە نەوتە بە سێ بەشی یەک لە دوای یەک زیادکراوە"، پێشتریش زانا رهحمان قایمقامی قەزای پێنجوێن بە مەودا میدیای راگەیاند "سەرەڕایی هاتنی وەرزی زستان و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما تا ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان نییە و نازانرێت کەی دەتوانین نەوت بەسەر ماڵاندا دابەش بکەین".
ک.ن
ک.ن