کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند
مەودا میدیا - کاروان نوری

بە تۆمەتی تەقەکردن و بڵاوکردنەوەی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتییاندا، دوو کەس دەستگیرکران کە تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی ئەو کارە.

درەنگانێکی شەوی رابردوو ئاسایشی رۆژئاوای سلێمانی بڵاویکردەوە "پاش ئەوەی ئێوارەی 14ی ئەم مانگە تەقەیەکی زۆر لە قەزای چەمچەماڵ کرا، بووە هۆی ترس و دڵەڕاوکێ لەنێو هاوڵاتییاندا، دوو کەس بە تۆمەتی ئەنجامدانی ئەو کارە دەستگیرکران".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "تۆمەتبارەکان دوو کڵاشینکۆف و یەک دەمانچەی جۆری کڵۆک و دوو چەقۆیان پێگیراوە، لە ئێستاشدا بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی چەمچەماڵ راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسییەکانیان بەردەوامە".

ک.ن

 

Qaiwan
Qaiwan