کوردستانی

ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاگادارییەک بۆ دەرچووانی پۆلی 12ی ئامادەیی
مەودا میدیا - کاروان نوری

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارییەک ئاڕاستەی خوێندکارانی قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەکات و دەڵێت " ئەنجامەکانیان گەیشتووەتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داغڵى سیستمى زانکۆلاین کراوە".

لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ئاگادارى ئەو خوێندکار و قوتابیانە دەکاتەوە کە بەهۆى تووشبوونیان بە پەتاى کۆرۆنا نەیانتوانى بەشدارى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەمى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى بکەن، ئێستا ئەنجامەکانیان گەیشتووەتە وەزارەتى خوێندنى باڵا و داغڵى سیستمى زانکۆلاین کراوە.

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "سەرجەم ئەو دەرچووانەش لە ئێستادا دەتوانن بچنە نێو زانکۆلاین و فۆرمى داواکارى لە زانکۆ و پەیمانگەکان پێشکەش بکەن، دوای ئەوەی وشه‌ی تێپه‌ڕ و نهێنیان لە خوێندنگەکانیان وەرگرتەوە بۆ ئەوەى وەک سەرجەم دەرچووانى دیکە داواکارى پێشکەش بکەن و بچنە پێشبڕکێى وەرگرتنەوە".

Qaiwan
Qaiwan