کوردستانی
تۆمەتبارێک دەستگیرکرا کە بە شەش مادەی یاسایی تۆمەتبارە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند لە شاری هەولێر کە بە شەش مادەی یاسایی تۆمەتبارە و ئێستا دۆسیەکەی رەوانەی دادگا کراوە، هەروەها دانی ناوە بە سەرجەم تاوانەکانیدا.
پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند لە شاری هەولێر کە بە شەش مادەی یاسایی تۆمەتبارە و ئێستا دۆسیەکەی رەوانەی دادگا کراوە، هەروەها دانی ناوە بە سەرجەم تاوانەکانیدا.
لە راگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "ئەو دەستگیرکراوە بە مادەکانی 405 بڕگەی 31 و 342 و 421 و مادەی 14ی مادە ھۆشبەرەکان، لەگەڵ دوو مادەی 456 لە یاسایی سزادانی عیراقی تۆمەتبارە".
ئاماژە بەوەشکراوە "لەگەڵ دەستگیرکردنی تۆمەتبارەکەدا بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و مادەی هۆشبەر دەستیان بەسەرداگیراوە، هاوکات تۆمەتبار جگە لە بەکارھێنەر، یەکێک بووە لە بازرگانە گەورەکانی مادەی ھۆشبەر، جگە لە ھەڵخەڵەتاندن و ھەڕەشەکردن لە ھاوڵاتییان، تۆمەتبار لەبەردەم دادوەر دانی بە سەرجەم تاوانەکانیدا ناوە".
پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە "ئەو کەسە مادەی هۆشبەری جۆری کریستاڵی ساغدەکردەوە و 152 گرام کریستاڵ و 35 گرام حەشیش و 421 گرام جامایکای پێبووە، لەگەڵ 76 دەستە حەبی ترامادۆڵ".
س.س
س.س