کوردستانی
كاره‌باى سلێمانى ئاگاداری هاوڵاتییان دەکاتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
كاره‌باى سلێمانى رایدەگەیەنێت ئاگادارى گشت هاوبه‌شانى كاره‌باى سنوورى پارێزگاكە دەكەنەوە كه بڕیاری لێخۆشبوونی له 15%ی قه‌رزی كاره‌بای هاوبه‌شان له 31ی تشرینی یەكەمی2020دا كۆتایی پێدێت, ئاماژە بەوەشکراوە لە ئێستادا هاوڵاتییان دەتوانن سەردانیان بکەن.

به‌ڕێوەبه‌رایه‌تى گشتى كاره‌باى سلێمانى ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێكدا ئاماژەی بەوەکرد "ئاگادارى گشت هاوبه‌شانى كاره‌باى سنوورى پارێزگاكەمان دەكەینەوە كه بڕیاری حكومەتی هەرێمی كوردستان لەبارەی لێخۆشبوو‌ن له بری 15%ی قه‌رزی كاره‌بای هاوبه‌شان له 31ی تشرینی یەكەمی2020دا كۆتایی دێت و هاوڵاتییان دەتوانن لە ئێستادا سەردانمان بكەن".
ئەوەشخراوەتەڕوو "هه‌ر هاوڵاتییه‌ك ده‌یه‌وێت سوودمه‌ندبێت له‌و بڕیاره، تا كۆتایی ئه‌م مانگه سه‌ردانی به‌شه‌كانى فرۆشتنى وزه‌ی كاره‌با لە سنوورى به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانى دابه‌شكردنى كاره‌با بكه‌ن ".
س.س
س.س