کوردستانی

سەبارەت بە یەکگرتنی پارتی و هاوپەیمانیی نیشتیمانی روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


سەبارەت بە یەکگرتنی پارتی و هاوپەیمانیی نیشتیمانی روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

هاوپەیمانیی نیشتیمانی دەنگۆی یەکگرتنی لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت  ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە و لەناو هاوپەیمانییدا هیچ کات باس لە هەنگاوی لەو شێوەیە نەکراوە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە چەند رۆژی رابردوودا هەندێک میدیا و سۆشیال میدیای نا بەرپرس و چەند پەیج و پێگەیەکی فەیک و ئاراستەکراو هەواڵێکیان بڵاوکردەوە کە گوایا هاوپەیمانی لە گفتوگۆدایە لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان بە ئامانجی یەکگرتن لەگەڵ ئەو حزبە".

ئاماژە بەوەشکراوە "لێرەوە رایدەگەیەنین ئەو هەواڵە هیچ بنەمایەکی نییە و دوورە لە راستییەوە و لەناو هاوپەیمانییدا هیچ کات باس لە هەنگاوی لەو شێوەیە نەکراوە".

هەروەها پەیوەست بەو بابەتە پارێزەری راوێژکار ئەشواق نەجیب، بەرپرسی دامەزراوەی یاسایی هاوپەیمانیی رایدەگەیەنێت "کە سکاڵای یاسایی لەلایەن پارێزەری هاوپەیمانیی نیشتمانی لەسەر ئەو میدیایانە تۆمار کراوە کە هەواڵەکەیان بڵاوکردووەتەوە".

لە کۆتایشدا هاتووە "ئێمە وەکو هاوپەیمانیی نیشتمانی بە مافی خۆمانی دەزانین سکاڵا بکەین و لە رێگەی یاسا و دادگا وە دۆسیەکە یەکلابکەینەوە، چونکە هەواڵەکە ناوزڕاندن و قسەی ناڕاستە کە بەدەمی هاوپەیمانیی نیشتمانی یەوە کراوە ".

س.س
Qaiwan
Qaiwan