کوردستانی
حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمتەرخەمە لە تەواوکردنی پرۆژەیەکی گرنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
دوای ئەوەی وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردنی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی رۆژەی دوو سایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی کرد، دووبارە کارکردن لە پرۆژەکە دەستیپێکردەوە، بەڵام بەڕێوەبەری رێگەوبانی کەلار رایدەگەیەنێت تاوەکو ئێستا شایستە داراییەکانی ئەو پرۆژەیە خەرج نەکراوە.
عەدنان خەلیل، بەڕێوەبەری رێگەوبانی کەلار بە مەودا میدیای راگەیاند "کارکردنی لە پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی بەردەوامی هەیە، بەڵام بەهۆی خەرج نەکردنی شایستە داراییەکانی ئەو پرۆژەیە لەلایەن حکومەتەوە کارەکردن لە پرۆژەکەدا هەر سستە، بەس لە پێشووتر باشترە".
ئاماژەی بەوەشکرد "بەرەوپێشچوون هەیە لە کارەکردن لە پرۆژەکەدا، بەڵام بەوشێوەیە نییە کە ئێمە دەمانەوێت"، ئەوەشی خستەڕوو "بۆ تەواوبوونی پرۆژەکە پارەی زۆر پێویستە لە ئێستاد، هەروەها بڕی 10 ملیار دینار لە پرۆژەکەدا خەرجکراوە، بەڵام لەلایەن حکومەتەوە نەدراوەتەوە بە کۆمپانیای جێبەجێکار".
بەڕێوەبەری رێگەوبانی کەلار باسی لەوەشکرد "ئەگەری هەیە لە هەفتەی داهاتوودا بڕی پارەی پێویست بۆ پرۆژەی دوو سایدکردنی رێگەی کەلار - سلێمانی خەرج بکرێت".
س.س

بیروڕا