کوردستانی

بافڵ تاڵەبانی: سیاسەتی نوێی یەکێتی روو لە حکومڕانییەکی باشترە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بافڵ تاڵەبانی: سیاسەتی نوێی یەکێتی روو لە حکومڕانییەکی باشترە
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە مەکتەبی سیاسی لە سلێمانی پێشوازیکرد لە ئۆلیڤییێ دیکوتینێ، کۆنسوڵی گشتی فەڕەنسا لە ھەرێمی کوردستان.

لە دیدارێکدا لەبەر رۆشنایی گۆڕانکاریی و پێشھات و بارودۆخی ھەرێم و عیراق و ناوچەکە، بافڵ تاڵەبانی بەوردی باری سەرنج و دیدگای یەکێتی بۆ پرسەکان خستەڕوو دووپاتی لە خواستی یەکێتی کردەوە لە پەیڕەوکردنی سیاسەتێکی کوردستانی نیشتمانیی ھاوبەش کە رەنگدانەوەی ھەلومەرج و بیروبۆچوونە جیاوازەکانی لایەنە سیاسییەکان و ھەم کۆمەڵانی خەڵکیش بێت.

بافڵ تاڵەبانی روونیشیکردەوە "سیاسەتی نوێی یەکێتی روو لە حکومڕانییەکی باشتر و زیاتر خزمەتکردنی خەڵکە و لەو رووەشەوە ھاوکار و پشتیوانی سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی ریشەین، چاکسازییەک کە لە خزمەت ئاوەدانی و خزمەتی زیاتر و باشترکردنی بژێوی ھاوڵاتییان بێت".

ھەر لە دیدارەکەدا سەبارەت بە بارودۆخی ئەمنی و جموجوڵی پاشماوەکانی داعش  بیروبۆچۆن ئاڵوگۆڕكرا و پشتیوانی لە ھەماھەنگی و ھاریکاری زیاتر لە نێوان ھەرێم و ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی کرایەوە لە پێناو سەقامگیری و ئاسایش و ئارامی لە ناوچەکە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan