کوردستانی

لە بەرژەوەندیی یەکێتی گۆڕانکاری لە چوار پۆستی ئیداریدا کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


 لە بەرژەوەندیی یەکێتی گۆڕانکاری لە چوار پۆستی ئیداریدا کرا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئەمڕۆ کۆبوونەوەی ئاسایی ژمارە 82ی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر ئەنجامدرا, لە کۆبوونەوەکەدا دەنگدرا بە  چوار کاندیدی پێشنیازکراوی بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنووری قەزای کۆیە کە سەر بە پشکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان بوون.

نـیـار عـوزێـری، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر 82یەمین کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا کە تایبەت بوو بە دەنگدان بۆ هەر چوار کاندیدی پێشنیازکراوی بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنووری قەزای کۆیە".

ئاماژەی بەوەشکرد "ئەو چوار کاندیدە لە پشکی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانن و بە زۆرینەی دەنگی ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای هەولێر هەر چوار کاندیدی پێشنیازکراو بۆ بەڕێوەبەری ناحیەکانی سنوری قەزای کۆیە پەسەندکران، هەروەها لە کۆی 23 ئەندامی ئەنجومەنی ئامادەبووی کۆبونەوەکە 22 دەنگیان بەدەست هێنا".

کاندیدەکان:

1- هەڵگورد عەبدوڵڵا سیدە پێشنیازکراو بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی ئاشتی.
2- ئاسۆ مستەفا عەبدوڵڵا پێشنیازکراو بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی تەق تەق.
3- شاخەوان عەبدوڵڵا محەمەد پێشنیازکراو بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی سکتان.
4- ئەبوبەکر فەیسەڵ کاکەشین پێشنیازکراو بۆ پۆستی بەڕێوەبەری ناحیەی سێگردکان.


س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب



News

خانزاد خاتوون؛ تەوارێکی حوکمڕان

لەلایەن زوڵفان غەریب