کوردستانی
دوو مێردمنداڵ دەبنە قوربانی دەستی هێزە ئەمنییەکان
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
هێزی ئینتزامی کرماشان لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوای ئەو شارە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کردووە و لەئاکامدا مێردمنداڵێکی 17 ساڵ گیانی لە دەستداوە و مێردمنداڵێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
هێزی ئینتزامی کرماشان لە گەڕەکی دەوڵەت ئاوای ئەو شارە تەقەیان لە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەک کردووە و لەئاکامدا مێردمنداڵێکی 17 ساڵ گیانی لە دەستداوە و مێردمنداڵێکی دیکەش بە سەختی بریندار بووە.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، ئێوارەی دوێنێ پێنجشەممە 15ی تشرینی یەکەمی 2020 هێزی ئینتزامی جێگیر لە پایگای دەوڵەت ئاوای کرماشان ئۆتۆمبێلێکی جۆری "پژۆ 405"یان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.
پەیامنێری هەنگاو لە کرماشان رایگەیاند "کە لە ئاکامی ئەو دەستڕێژەدا شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە مێردمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵ بە ناوی (ئەشکان عەزیزی) بووە گیانی لە دەستداوە و مێرمنداڵێکی تەمەن 17 ساڵانیش بە ناوی (بورهان عەزیزی) بە سەختی بریندار بووە".
ئەو دوو مێردمنداڵە خەڵکی گەڕەکی دەرەدرێژی کرماشان بوون و هیزە ئینتزامییەکان بە بیانووی ئەوەی کە ئۆتۆمبێلەکەیان رەقەمی نییە تەقەیان لێکردوون.
س.س
س.س