کوردستانی

کەسێک بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی ناوماڵ دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێک بە تۆمەتی دزینی کەلوپەلی ناوماڵ دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ هەینی پۆلیسی هەولێر دەستگیکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند کە  لە گوندی لوبنانی کەلوپەلی ناوماڵی دزیوە، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەشکراوە تۆمەتبارەکە  پێشینەی تاوانی دیکەی هەبووە.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "ئەمڕۆ هەینی نووسینگەی عەنكاوەی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان رایگەیاند كەسێكیان بە ناوی (ب. ئـ. ح) بە تۆمەتی دزیكردن دەستگیركردووە".

ئاماژە بەوەشکراوە "تۆمەتبارەکە لە گوندی لوبنانی كەلوپەلی ناوماڵ و هەندێك كەلوپەلی تری لە ماڵی هاوڵاتییەك دزیبوو، هەروەها تۆمەتباری ناوبراو پێشینەی تاوانی هەیە و چەند جارێك لەسەر دزیكردن دەستگیركراوە و پاش تەواوكردنی سزاكەی ئازادكراوە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan