کوردستانی
لەم شارەی هەرێم بەهۆی ئاهەنگێکی هاوسەرگیرییەوە ژمارەیەک بارهەڵگر سزادران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
دوای ئەوەی ئەمڕۆ هەینی لە شاری هەولێر بوک و زاوایەک بڕیاریاندا ئاهەنگی هاوسەرگیرییەکەیان بە ئۆتۆمبێلی بارهەڵگربێت، بەهۆی سەرپێچی و دروستکردنی قەرەباڵغی لە شەقامی 100 و 120 مەتری شاری هەولێر هاتوچۆی ئەو شارە سەرجەم بارهەڵگرەکانی سزادا.
فازل حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی "نابێت دەربرینی خۆشی و ئاهەنگەکان ببێتە هۆی گرتنی رێگەکان، ئەمرۆ لە شاری هەولێر لەسەر شەقامی 100مەتری و 120مەتری ئاهەنگێکی بوک گواستنەوەی جیاواز بەرێوەچوو کەتیایدا بوک و زاوا بە کۆمەلێک بارهەڵگرەوە ئاهەنگەکەیان سازکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە دەستخۆشی لە بیرۆکەی جیاواز و ناوازە دەکەین، بەڵام لەبەر ئەوەی بۆ ماوەیەک بەهۆی پابەندنەبوون بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و بەهۆی گرتنی رێگە بە تەواوی لە هەندێک شوێن بە تایبەتی لە شەقامی 100مەتری بەهۆی راگرتنی بارهەلگرەکان بەدوو ریز و سێ رێز سەرجەم بارهەڵگرەکان سزادران کە بەشداریان کردبوو لە ئاهەنگەکەدا".
س.س