کوردستانی
سبەینێ مووچەی ئەم دوو شوێنە دابەش ناکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
بانکی چەرمو لە قەزای چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت سبەی مووچەی کەس و کاری ئەنفالکراوان و شەهیدانی کەرکوک دابەش ناکرێت، هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوایی سلێمانیش رایگەیاند سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەکانی سەر بە پەروەردە ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ شەممە (17/10/2020) لیستی موچە ئامادە نابێت بەم هۆیەشەوە مووچە دابەش ناکرێت.
لە راگەیەندراوێکدا بانکی چەرمو لە قەزای چەمچەماڵ رایگەیاندووە "بەهۆی تەواونەبوونی لیستی مووچەی کەس و کاری ئەنفالکراوان و شەهیدانی کەرکوکەوە سبەی شەممە موچەکانییان دابەش ناکرێت، بۆیە رۆژی یەکشەممە دەست بە دابەشکردنی مووچەی ئەو توێژە دەکرێت".
هاوکات بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوایی سلێمانی رایگەیاند "سەرجەم بەڕێوەبەری قوتابخانە و خوێندنگە و هۆبەکانی سەر بە پەروەردە ئاگاداردەکاتەوە کە سبەینێ شەممە (17/10/2020) لیستی مووچە ئامادە نابێت لەبەر ئەو گۆڕانکارییەی بەسەر مانگی دابەشکردنەکەدا هاتووە".

ئەوەشخراوەتەڕوو "وەک دەزانن هۆبەی ژمێریاری مووچەو وردبینی و هۆبەکانی دیکەی پەیوەست بە مووچە بەردەوامن لەکار کردن و تەنانەت هەتا شەو درەنگ دەمێننەوە، بەڵام لەبەر زۆری سەرمووچەو گواستنەوەی هاتوو گواستنەوەی ڕۆشتوو و خانەنشینی کەڕێژەیەکی زۆرن کاتی دەوێت هەتا ئامادە دەکرێت، بۆیە رۆژی یەکشەممە لیستی مووچە دابەشدەکەین بۆ ئەوەی رێککارییەکان و مافی ئەوانی دیکەش دابین بکەین".
س.س