کوردستانی
لە رووداوێکی هاتوچۆدا سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لە ناوچەی باڵەکایەتی سەر بە قەزای چۆمان لە گوندی ئێنێ بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە چوار ئەندامی یەک خێزان بوونە قوربانی، کە سیانیان گیانیان لەدەستداوە و یەکێکیشیان بە سەختی بریندارە.
دلاوەر لەتیف، وتەبێژی هاتوچۆی سۆران بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لە دوای کاتژمێر 4:00 لە ناوچەی باڵەکایەتی سەر بە قەزای چۆمان لە گوندی ئێنێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری (پیکاب دێر) وەرگەڕا بەهۆیەوە لە ئەنجامی رووداوەکە سێ کەس گیانیان لەدەستدا کە سەرجەمیان ئەندامی یەک خێزانن و لە دایکێک و منداڵێک و برایەکی ژنەکە پێکهاتبوون".
ئاماژەی بەوەشکرد "شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە کە هاوسەری ئەو ژنەیە کە گیانی لەدەستداوە بە سەختی برینداربووە، هەروەها سەرجەمیان خەڵکی گوندی ماویلیانن لە قەزای رەواندز".

س.س