کوردستانی
گرفتی گواستنەوەی سوتەمەنی لە دەروازەی پەروێزخان چارەسەر کرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لەسەر راسپاردەی جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان، بەیانی ئەمڕۆ هەینی یادگار فەتاح، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی گەرمیان لەگەڵ هەریەک لە عەلی تۆفیق، سەرپەرشتیاری دەروازەی پەروێزخان و حسێن ئەحمەد، بەڕێوەبەری گومرکی گەرمیان، سەردانی گۆڕەپانی بەتاڵکردنی سوتەمەنییان کرد لە دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان.

لە راگەیەندراوێکدا ئیدارەی گەرمیان رایگەیاندووە "لەسەردانەکەیاندا لەگەڵ کۆمپانیاکانی گواستنەوەی سوتەمەنی و گۆڕەپانی بەتاڵکردن و شۆفێرانی تانکەری ئێرانی گواستنەوەی سوتەمەنی گفتوگۆکرا، هەروەها لە کۆتاییدا بڕیاردرا بە پابەند بوونی سەرجەم لایەنەکان بە جێبەجێکردنی بڕیاری گواستنەوەی سوتەمەنی بەشێوەی 50% بە تانکەری ئێرانی و 50% بە تانکەری عێراقی بۆ ئەو بڕەی لە دیوی ئێران کۆبووەتەوە و پاشان میکانیزمی نوێ جێبەجێ بکرێت بە پێی بڕیارەکانی حکومەتی هەرێم لەو بارەیەوە".
ئاماژە بەوەشکراوە "دەستبەجێ دەستکرا بە گواستنەوەی سوتەمەنییەکان بۆ تانکەری عیراقی بە مەبەستی گواستنەوەیان بۆ کۆگاکانی کۆمپانیاکان لە سنووری هەرێمی کوردستان، هەروەها بەمەبەستی چارەسەری ھەمان کێشە لەچەند رۆژی رابردوودا لەسەر راسپاردەی جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم، لیوا چەتۆ ساڵح، بریکاری وەزارەتی ناوخۆ بە یاوەری سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامی ئێران لە سلێمانی، سەردانی ئیدارەی گەرمیانی کرد و دواتر لەگەڵ جەلال نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان سەردانی مەرزی پەروێزخانیان کرد و بڕیاری چارەسەرکردنی کێشەی گواستنەوەی سوتەمەنی درا".
س.س
س.س