کوردستانی

تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات

مەودا میدیا - سلێمانی |


تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە سلێمانی و ئاماژە بەوەشدەکات زۆرینەی نەخۆشەکان باری تەندروستییان ناجێگیرە.

تەندروستیی سلێمانی رایگەیاندووە "داواکارم لە هاووڵاتیانی خۆشەویست زیاتر پابەندی رێنماییە تەندروستیەکان بن، چونکە لە ئێستادا نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی رۆژانە توانای وەرگرتنی تەنها چەند نەخۆشێکیان هەیە".

ئاماژە بەوەشکراوە " ئەمەش بەهۆی پربوونی هەموو قەڕەوێڵەکانی نەخۆشخانەکان و ناجێگیری باری تەندروستی زۆرینەی نەخۆشەکانە".



س.س
Qaiwan
Qaiwan