کوردستانی

ئەمڕۆ شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئەمڕۆ شەممە مووچەی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت
مەودا میدیا-

بەپێی ئەو خشتەی وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردووەتەوە ئەمڕۆ شەممە 17ی تشرینی یەکەمی 2020 مووچەی مانگی نۆی ئەمساڵی ئەم شوێنانە دابەش دەکرێت:

 -وەزارەتی شەهیدان و ئەنفالکراوەکان.
-کەسوکاری شەهیدان و ئەنفال و زیندانی سیاسی.
-ئەنجومەنی ئاسایش.
-دەزگای گشتی ئاسایش.
-وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان.

جێگای ئاماژەیە هەردوو بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی رۆژئاوا و رۆژهەڵاتی سلێمانی رایانگەیاند بەهۆی ئامادەنەبوونی لیستی مووچەوە ئەمڕۆ مووچە دابەش ناکەن، بەڵکو دابەشکردنی مووچەیان دەکەوێتە رۆژی یەکشەممەوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan