کوردستانی

یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ده‌رمانخانەکەی شاری هەولێر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ده‌رمانخانەکەی شاری هەولێر دەستگیرکرا
 مەودا میدیا - کاروان نوری

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر ده‌ستگیركردنی یه‌كێك له‌ تۆمه‌تبارانی هه‌ڵكوتانه‌ سه‌ر ده‌رمانخانه‌یه‌كی ئه‌و شاره‌ی راگه‌یاند کە رۆژی هەینی دەستگیرکراوە و لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە بەردەوامی هەیە.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی هه‌ولێر بڵاویکردووەتەوە "دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەك لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان، کە دوو کەس ھەڵدەکوتنە سەر دەرمانخانەیەك لە شاری ھەولێر له‌ ماوه‌ی کەمتر لە (24) کاتژمێر، رۆژی ھەینی تۆمەتبارێکی سەرەکیمان بەناوی (ف.ع .ق) دەستگیرکردووه‌ و ھێزەکانمان سەرقاڵی دەستگیرکردنی تۆمەتباری دووەمن".

ئەوەشیان خستووەتەڕوو "لە ئێستادا پەڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌ بۆ کراوته‌وە و بەپێی مادەی (430) لە یاسای سزادان درایە دەست یاسا، دڵنیایی دەدەینە ھاوڵاتییانی شاری ھەولێر، کە پۆلیس شەو و رۆژ لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەروماڵیان".