کوردستانی

لە تەقینەوەیەکدا سێ ئەندامی یەک خێزان بوونە قوربانی

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە تەقینەوەیەکدا سێ ئەندامی یەک خێزان بوونە قوربانی
مەودا میدیا-

دوێنێ شەممە لە ئەنجامی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراو لە سنووری ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک سێ ئەندامی یەک خێزان گیانیان لەدەستدا کە لە دوو برا و ئامۆزایەک پێکهاتبوون.

بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، دوێنێ شەممە  لە سنووری ناحیەی شوانی سەر بە پارێزگای کەرکوک بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە بە چەند گەنجێکدا لە ئەنجامدا هەرسێکیان گیانیان لەدەستدا.

هەر بەپێی زانیارییەکان، ئەو سێ گەنجە ئەندانی یەک خێزان بوون دووانیان بران و ئەوی دیکەشیان ئامۆزایانە، هەروەها بەپێی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوتووە بۆمبەکە تازە دانراوە.

س.س