کوردستانی
دەستبەسەر بڕێک دەرمانی ناتەندروست و ناشیاودا گیرا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئاشکرای کرد دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر له نیو تۆن دەرمانی خاو و 200 پارچه حەب و 19 هەزار قوت‌و و لەزگەی و بەرواری ئامادەکراودا، که به‌نیازی فرۆشتن و ساغکردنه‌وه‌ی بوون له ناو بازاری سیدسادق.
قایمقامیەتی قەزای سەیدسادق ئاشکرای کرد دەستیان گرتووە بەسەر زیاتر له نیو تۆن دەرمانی خاو و 200 پارچه حەب و 19 هەزار قوت‌و و لەزگەی و بەرواری ئامادەکراودا، که به‌نیازی فرۆشتن و ساغکردنه‌وه‌ی بوون له ناو بازاری سیدسادق.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "لە هەڵمەتێکی لیژنە هاوبه‌شه‌کانی قایمقامێتی قەزای سەیدساق و یاردیدەدرێتی ئاسایشی سەیدسادق، دەستگیرا بە سەر نیو تۆن دەرمانی خاو‌دا لەگەڵ 5 هەزار قوتوی بەتاڵ و 7 هەزار لەزگەی مارکەی (جاکوار Jacur) و 7 هەزار بەرواری ئامادەکراودا که له سنووری قه‌زای سیدسادق له لایه‌ن هاوڵاتییه‌که‌وه فڕێدرابوو، پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌کانی قایمقامیه‌ت ئه‌و به‌رهه‌مه به‌کارهێنات و کڕین و فرۆشتنی قه‌ده‌غه‌کرا".
ئاماژە بەوەشکراوە "لە ئەنجامی گەڕانی بەردەوامی لیژنەکانمان لە ناو بازاڕ و پێشه‌نگاکانی پێداویستی پزیشکی و دوکانه‌کانی فرۆشتنی جوانکاری خانمان دەستگیرا بەسەر 200 قوت‌و و پارچه حه‌پی تردا و سه‌رجه‌م فرۆشیارانی لێپرسینه‌وه‌ی یاسایان له‌گه‌ڵ ده‌کرێت، هەروەها ئەم بەرهەمە و هاوشێوه‌کانی بەکاردەهێنرێت بۆ گەورەکردن و قه‌ڵه‌وکردنی (سنگ و سمت و لەش) له خانماندا، کە زیانێکی گەورەی تەندروستی هەیە لە سەر جەستەی مرۆڤ و خانمان و به‌بێ چاودێری و رێنمانی دکتۆری پسپۆری به‌کارده‌هێنرێت".
باس لەوەشکراوە "ئەم بەرهەمانە هیچ پاڵپشتیەکی تەندروستی فەڕمی نییە و بەشێوەیەکی قاچاغ لە ناو مەرزەکانەوە دەهێنرێتە هەرێمی کوردستانەوە و چەندین هاوڵاتیش بەبێ گوێدانە ئەوەی ئەم بەرهەمە چ زیانێکی لەسەر جەستەی دادەنێت بەکاریدەهێنن".
لە کۆتایشدا هاتووە "لیژنەکانی قائیمقامێتی قەزای سەیدسادق و یاریدەدەرێتی ئاسایشی سەیدسادق لە ئێستادا بەدواداچوون و لێکۆڵینەوەیان بۆ دۆزینەوەی تاوانباران دەستپێکردوە و بەردەوام دەبن لە پێناو تەندروستی هاوڵاتیان بۆ بنبڕکردنی هێنەرانی ئەو دەرمانانە".
س.س