کوردستانی

لە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستیپێکرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە پارێزگایەکی هەرێمی کوردستان دابەشکردنی نەوتی سپی ماڵان دەستیپێکرد
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

لە دوێنێوە دابەشکردنی نەوتی سپی لە بەشێک لە ناوچەکانی پارێزگای دهۆک دەستیپێکردووە، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆکیش رایدەگەیەنێت پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت  تاوەکو ناوچە شاخاوییەکان سەرجەمیان وەریدەگرن.

موحسین تەها، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "لە دوێنێوە لە سنووری پارێزگای دهۆک دەست بە دابەشکردنی نەوت کراوە لە سنووری قەزای ئامێدی و ناحیەی کانی ماسی و ناحیەی باتیفای سەر بە قەزای زاخۆ".

ئاماژەی بەوەشکرد "پرۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت  تاوەکو ناوچە شاخاوییەکان سەرجەمیان وەریدەگرن، هەروەها جگە لە رۆژانی هەینی رۆژەکانی دیکەی هەفتە سەرجەمیان دابەشکردنی نەوت بەردەوام دەبێت".

بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی باسی لەوەشکرد "هەر ماڵێک بەرمیلێک نەوت وەردەگرێت کە 200 لیترە، هەروەها بڕی ئەو پارەی لە هاوڵاتییان وەردەگیرێت 40 هەزار دینارە".

س.س
Qaiwan
Qaiwan