عیراقی

زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە دوو هەزار تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی عیراق ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی بڵاوکردەوە و بەپێی ئامارەکە 3920 کەسی دیکە لە پارێزگاکانی عیراق تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و 49 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمار کراوە و ژمارەی تووشبووانیش بۆ 434 هەزار و 598 کەس بەرزبووەوە.
 
لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیی عیراقدا هاتووە "لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو 3920 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، هەروەها 49 حاڵەتی گیانلەدەستدان تۆمارکراوە و 2602 تووشبووی ڤایرۆسی کۆرۆناش چاکبوونەتەوە".
 
جێگای ئاماژەیە، دوایین ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عیراق لەبارەی ژمارەی تووشبووان و گیانلەدەستدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بەمشێوەیەیە، 434 هەزار و 598 کەس تووشبوون و 366 هەزار و 134 کەس چاکبوونەتەوە 10 هەزار 336 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە.

س.س
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

جەلەوە و مسک الخیتام

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

وڵاتانی ناوچەكە كامیان هەڵدەبژێرن؟

لەلایەن ئه‌رسه‌لان په‌رۆش


News

کوشتنی ژنێک و راچڵەکینی کۆمەڵگەیەک

لەلایەن میهرەبان حسێن


News

کورد چاو لە عەرەب و ئەفغان بکات

لەلایەن بەهێز حسێن