کوردستانی
لەبارەی ئاسایبوونەوەی گەشتە ئاسمانییەکان روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گەشتە ئاسمانییەکانی هەرێمی کوردستان بۆ وڵاتانی دیکە راگیرا، بەڵام ماوەی مانگێک دەبێت گەشتە ئاسمانییەکان بەپێی رێنماییە تەندروستییەکان دەستیپێکردووەتەوە، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانیش رایدەگەیەنێت ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان لە 60% بۆ 70% ئاسایی بوونەتەوە.
تاهیر عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان تاڕادەیەک ئاسایی بووەتەوە، بەڵام هەر وەک پێش هاتنی کۆرۆنا نییە، بۆیە دەتوانین بڵێن ئاسایبوونەوەی ئەنجامدانی گەشتە ئاسمانییەکان لە 60% بۆ 70%یە".
ئاماژەی بەوەشکرد "سەرجەم ئەو گەشتیارانەی کە گەشت دەکەن هەموویان پابەندن بە رێنماییە تەندروستییەکانەوە و هێنانی پشکنینی تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا پێش ئەنجامدانی گەشتەکەیان، هەروەها ئەوانەشی کە دەگەڕێنەوە پشکنینیان بۆ دەکرێت".
لەبارەی ئەوەی رۆژانە چەند گەشت ئەنجام دەدرێت بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی سلێمانی وتی "ئەنجامدانی گەشتەکان رۆژانە دەگۆڕێت رۆژی وایە هەشت گەشت ئەنجام دەدرێت رۆژی وا هەیە شەش گەشت".
س.س