جیهانی

ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا 51 ملیۆن کەسی تێپەڕاند

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا 51 ملیۆن کەسی تێپەڕاند
مەودا میدیا – کاروان نوری

بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، گەیشتووەتە 51 ملیۆن و 244 هەزار و 587 کەس، هەروەها لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی تووشبووان گەیشتە ملیۆنێک و 807 هەزار کەس.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە بەگوێرەی دوایین ئامارەکان ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە جیهان، گەیشتووەتە 51 ملیۆن و 244 هەزار و 587 کەس، لەو ژمارەیەش 36 ملیۆن و 55 هەزار و 532 کەس چاکبونەتەوە و ملیۆنێک و 269 هەزار و 321 کەسیش گیانیانلەدەستداوە.

لەسەر ئاستی جیهان ژمارەی تووشبووان لە ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بەخێرایی بەرزدەبێتەوە، بەجۆرێک کۆی تووشبووانی پەتاکە گەیشتوەتە 10 ملیۆن و 421 هەزار و 956 توشبوو، هەروەها لەسەر ئاستی وڵاتانی ئەوروپاش ژمارەی تووشبووان لە فەڕەنسا بە خێرایی بەرزدەبێتەوە و تا ئەمڕۆ ملیۆنێک و 807 هەزار کەس توشی پەتاکە بوون.

ک.ن
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا


News

خاڵە بەهێز و لاوازەکانی ژنان لە شوێنی کاردا

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

شەهید لەیلا قاسم؛ بووكی كوردستان

لەلایەن زوڵفان غەریب


News

نەسرین قاسملۆ؛ تەوارێکی کوردپەروەر

لەلایەن زوڵفان غەریب