کوردستانی

لە رووداێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە رووداێکی هاتوچۆدا دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا
مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد

ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆک دوو هاوسەر گیانیان لەدەستدا و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.

ئازاد تەها، وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە جۆری پێکدادان لە قەزای ئامێدی کە لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و پاسێکی گەشتیاریدا روویدا ژن و مێردێک گیانیان لەدەستدا".

وتەبێژی هاتوچۆی دهۆک ئاماژەی بەوەشکرد "هەر لە رووداوەکەدا چوار کەسی دیکە برینداربوون بە مەبەستی چارەسەرکردن رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی ئامێدی کراون".

س.س
Qaiwan
Qaiwan