عیراقی

لە عیراق کار بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حکومەت دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە عیراق کار بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حکومەت دەکرێت
مەودا میدیا-

دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عیراق بڕیاری دەست لەکارکێشانەوەی دا و نوسراوی فەرمی ئاراستەی پەرلەمانی عیراق کرد، لە ناو پەرلەمان دەستکراوە بە کۆکردنەوەی واژوو بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حکومەت.

هاوکات سه‌رۆكی فراكسیۆنی سائیروونی سه‌ر به‌ موقته‌دا سه‌در، نووسراوێكی ئاراسته‌ی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی پەرلەمانی عیراق كردووه‌، بۆ ئه‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كی نائاسایی بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی متمانه‌ له‌ حكومه‌ت رێکبخرێت.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی خۆپیشاندانەکانی عیراق و بەردەوامی توندوتیژی تێیدا ژمارەیەکی زۆر لە خۆپیشاندەران کوژراون و بریندار بوون، ئەمەش بووەتە هۆکارێک کە داواکارییەکان بۆ وەرگرتنەوەی متمانە لە حکومەت زیاتر بێت.



Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان